دابەزین و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەی نوێی تمەنی
ئێرانی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە و لە ئێستادا دۆلارێک بە ٢٩ هەزار
و ٥٥٠ ریاڵ مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکار عەبدولڕەحمان خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی
دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە (BMC) راگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠، نرخی یه‌ك
دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به تمه‌نی ئێرانی بە ٢٩ هەزار و ٥٥٠ ریاڵ مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە واتایەکی دیکە لە ئێستادا سەد دۆلار بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و ٩٥٥ هەزار تمەن.
ئاشکراشیکرد، ئەم دابەزینەش دوای ئه‌وه دێت كه
له رۆژانی رابردوودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به تمه‌ن رووی له به‌رزبوونه‌وه
كردبوو.
له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵدا نرخی یه‌ك دۆلار ١٦ هه‌زار
تمه‌ن بوون، له مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یراندا گه‌یشته نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار تمه‌ن
و دواتر به‌هۆی خستنه‌ڕووی بڕێكی زۆر دۆلاره‌وه بۆ ناو بازاڕ له نزیكه‌ی ٢١ هه‌زار
تمه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به جێگیری مایه‌وه.
به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له چه‌ند ساڵی
رابردوودا به‌رده‌وام دراوی نیشتمانی ئێران به‌هاكه‌ی له دابه‌زیندا بووه.