هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد، بە بۆنەی کۆچی دوایی سەڵاح
کوێخا پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکارو
خانەوادەکەی دەکات، نوسیویەتی، بۆ ئەو خەمە پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان
پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ئەیلول هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد لە پرسەنامەیەکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی سەڵاح
کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە،
هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی پێشمەرگەی پارتیزان و تێكۆشەری دێرین و سەرپەرشتیاری
پێشووی ئیدارەی گەرمیان کاک(سەڵاح کوێخا)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمە پرسە و ماتەمینیی
قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەستدانی کاک سەڵاح، یەكێك
لە پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکانی گەلەكەمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خەمێکی
گەورەیە، دڵنیاین مێژووی پڕ لە سەروەری و دڵسۆزی و پاکێتی و مەردایەتی هەرگیز لەبیرناکرێت.
راشیگەیاندووە، لە پەروەردگارمان داوایە ئۆقرەیی
و خۆڕاگرییش بە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و هەموولایەکمان ببەخشێت، گیانی
کۆچکردووش بە بەهەشتیی بەرینی شاد بكات.
دەقی پەیامەكە:
بە ناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە
بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی کاک سەڵاح کوێخا
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی
پێشمەرگەی پارتیزان و تێكۆشەری دێرین و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان کاک(سەڵاح
کوێخا)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمە پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە
هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
لە دەستدانی کاک سەڵاح، یەكێك لە پێشمەرگە و تێکۆشەرە
دێرینەکانی گەلەكەمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خەمێکی گەورەیە، دڵنیاین مێژووی
پڕ لە سەروەری و دڵسۆزی و پاکێتی و مەردایەتی هەرگیز لەبیرناکرێت.
لە پەروەردگارمان داوایە ئۆقرەیی و خۆڕاگرییش
بە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و هەموولایەکمان ببەخشێت، گیانی کۆچکردووش بە
بەهەشتیی بەرینی شاد بكات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد