جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێكی
سەرەخۆشی لە گەلی كوێت بنەماڵەی شای کوێت دەکات.
بە بۆنەی كۆچی دوایی شێخ "صباح احمد
الجابر الصباحی"، میری دەوڵەتی کوەیت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی جێنشینی دەوڵەتی كوەیت كرد‌و تیایدا
رایگەیاندووە، ئێمە سەرکردەیەک و هاوڕێیەکی نزیکی مام جەلال-مان لەدەستداوە، شێخ سەباح ئەلئەحمەد یەکێکیە لەو سەرکردانەی بەگژ دیکاتۆردا چووەتەوە
لە ماوەی دەسەڵاتیدا، هەمیشە هاوکاری دەوڵەتانی دراوسێی کردووە.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی
بەوەشکردووە، هاوبەشی و خەمی خۆمان بۆ گەلی کوێت دەردەبڕین خوای مەزن گیانی بە بەهەشت
شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت.
میر سەباح له ١٦ی حوزه‌یرانی ١٩٢٩ له‌دایكبووه،
پێنجه‌م میری دوای سه‌ربه‌خۆیی كوه‌یت بووه، كه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، یه‌كه‌م
وه‌زیری راگه‌یاندن و دووه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت بووه، بۆ ماوه‌ی ٤٠ ساڵ پۆستی
وه‌زاره‌تی كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه، ئەمڕۆ ده‌وڵه‌تی كوه‌یت،
هه‌واڵی كۆچی دوایی راگه‌یاند.