نۆ چەکداری داعش لە سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان 29/09/2020

Alternate Text

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەزگای دژەتیرۆر بەهاوکاری دژەتیرۆری سلێمانی نۆ چەکداری رێکخراوی داعشیان لە سلێمانی دەستگیرکردووە.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، " دەزگای دژەتیرۆر بەهاوکاری دژەتیرۆری سلێمانی نۆ چەکداری رێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد کە ئەندامی گروپی ولایەتی عێراق-ناوچەی باشور بوون لەناو رێکخراوی داعش".

راشیگەیاندووە، دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە دوای ئەوەی هات کە لەلایەن دادگاوە  بەگوێرەی مادەی چواری تیرۆر داواکراو بوون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دۆسییەکانیان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا