وتەبێژێکی نوێ بۆ یەکێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم دەستنیشانکرا

کوردستان 29/09/2020

Alternate Text

وەزیری تەندروستی هەرێم، وتەبێژێکی نوێی بۆ وەزارەتی تەندروستی دیاریکرد، ئەویش دوای دەستلەکاركێشانەوەی محەمەد قادر وتەبێژی پێشووی ئەو وەزارەتە.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆکاری تایبەتی خۆی دەستلەکاردەکێشێتەوە، ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی شوێنگرەوەی بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم، ئاشکرایکرد، د. ئاسۆ حەوێزی، وەک وتەبێژی نوێی وەزارەتی تەندروستی دەستبەکار دەبێت.

د.محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا راگەیاندبوو، بەهۆی هەندێ ئێش و کاری تایبەتی خۆمەوە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی پێشکەشکردووە.

 

دەقی راگەیاندراوەکەی وەزیری تەندروستی:

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی

ژمارەی مۆبایل: 07504532627

ژمارەی وەتسئەپ: هەمان ژمارە

ژمارەی ڤایبەر: هەمان ژمارە

ئیمەیل: [email protected]

شوێن: دیوانی وەزارەتی تەندروستی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا