"تیمه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و كازمی هه‌رزه‌كارن و درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌"

کوردستان 29/09/2020

Alternate Text

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی سادیقون له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، "تیمی رۆژنامه‌وانیی بەرهەم ساڵح سه‌رۆككۆمار و مستەفا کازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق هه‌رزه‌كارن و درۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌".

مه‌حمود روبه‌یعی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی سادیقون، لە لێدوانێکیدا به‌ سایتی مه‌علومه‌ی رایگه‌یاندوه‌، "سه‌رۆككۆمار و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنییان هه‌یه‌ و سوپاكه‌یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا خستووه‌ته‌ كار.

مه‌حمود روبه‌یعی دەشڵێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌وترێت، ناڕاسته‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچی فه‌رمیی له‌سه‌ر نه‌وتراوه‌، نه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و نه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا خۆیه‌وه‌، بۆیه‌ "ئه‌وه‌ی تیمی رۆژنامه‌وانیی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عیراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یكه‌ن، كرده‌ی منداڵانه‌" و وه‌ك ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌وان "تیمێكی هه‌رزه‌كار ده‌وره‌یان داون."

ئەو سه‌ركرده‌‌یەی سادیقون ئەوەش دەخاتەڕوو، عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی حساباته‌كانی دۆناڵد تره‌مپه‌ و تره‌مپه‌ و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وه‌ ده‌ترسێت كه‌ ئاراسته‌كردنی كاتیۆشاكان بۆ باڵیۆزخانه‌كه‌ی كار له‌ كرده‌وه‌ ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی له‌ عیراقدا بكات كه‌ له‌ژێر په‌رده‌ی دیپلۆماسیه‌تدا ئه‌نجامی ده‌دات.

سەرچاوە – وێستگه‌ نیوز

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا