ئەمڕۆ کرایە ماتەمینی گشتی لە هەموو عێراق

عێراق 30/09/2020

Alternate Text

وەک هاوسۆزییەک بۆ گەلی کوەیت، بە بڕیاری حکومەتی عێراق ئەمڕۆ کرایە ماتەمینی گشتی.

نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەبۆنەی کۆچی دوایی شا سەباح ئەحمەد جابر سەباح، شای کوەیتەوە، عێراق بەشداری خەمی کوەیت دەکات.

رونیشیکردووەتەوە، یەم رۆژ ماتەمینی تەواو لەسەرجەم وڵات رادەگەیەنین، وەک وەفایەک بۆ ئەو کۆستە و هەڵوێستی پادشای کوەیت بەرامبەر عێراق و هەڵوێستەکانی بۆ ئاسایشی ناوچەکە.

دوێنێ سێشەممە ٢٩ی ئەیلول شا سەباح ئەحمەد جابر لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا