نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئابوری 30/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستاندا بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٨٧ دۆلارە، لە کاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوودا لە خوارووی هەزار ٨٥٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٨٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٢٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی خواست لەسەری، نرخی زێر بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا