بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم رەوشی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان تاووتوێ بکرێت.
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداد بڵاویکردووەتەوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، تایبەتە به کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەت پڕۆژەیەکمان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە.
روونیشیکردووەتەوە، کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر و دانیشتوانەکەی رووبەڕوی قۆناغێکی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لەو ناوچانە جێبەجێ دەکرێت.