به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر برنجی جۆراوجۆردا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
به‌هار ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (٧٤) فه‌رده برنجی جۆراوجۆردا گرتوه كه به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیانه‌وه ئه‌سپێ لێی داوه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون برنجه‌كان له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكه‌نه‌وه.
به‌هار ره‌مه‌زان ئاشکراشیکرد، پێیوسته ئه‌و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی تێیدا عه‌مبار ده‌كرێت پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیان له بازرگانیی خۆی نه‌دات و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپیش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان، داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات بۆپاراستنی سه‌لامه‌تی خۆتان و منداڵه‌كانتان له‌كاتی هه‌بونی گومان له‌سه‌ر ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه ده‌یكڕن و به‌كاریده‌هێنن، له‌ڕێگه‌ی ژماره (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه.
دەشڵێت، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی برنجه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه چاودێری سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی ده‌كات له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه رۆژانه ده‌خرێنه بازاڕه‌كانه‌وه و به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كه كۆگاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردن ده‌كات و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی و كه‌موكورتی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.