"رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر ئەو پزیشکانە دەگیرێتە بەر کە مانگرتنیان راگەیاندووە"

کوردستان 30/09/2020

Alternate Text

جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەو پزیشکانەی مانیانگرتووە بە نەهاتنە سەر کار بۆیان هەژمار دەکرێت.

 

شەریف رەحیم جێگری بەرێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند: لە بەرواری ٢٢ ئەم مانگەوە تاکو ئێستا بەشێک لە پزیشکانی(موقیم) لە هەرسێ نەخۆشخانەکانی باسەڕە، شەهید پێشڕەو،  مەڵبەندی تەندروستی ٢٤ کاتژمێری تەکیەی کاکەمەند مانیانگرتووە و نەچوونەتە سەر کارەکانیان.

روونیشیکردەوە، رێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو پزیشکانە دەگرنە بەر کە مانیان گرتووە و بە نەهاتنە سەر کار بۆیان هەژماردەکرێت.

جەختیلەوەشکردەوە، بەهۆی مانگرتنی ئەو پزیشکانەوە ناچارن لەکاتی پێویستدا نەخۆشەکانیان رەوانەی سلێمانی بکەن.

ماوەی نۆ رۆژە بەشێک پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم مانیان لە کارەکانیان گرتووە و رایانگەیاندووە تا موچەکانیان وەرنەگرن ناچنەوە سەر کارەکانیان. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا