بەغدا بەمشێوەیە ٣٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

ئابوری 30/09/2020

Alternate Text

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت، كه‌ مستەفا کازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق كاتێك ٣٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ ده‌نێرێت كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق بدات.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگەیاندووە، "به‌هۆی دره‌نگكه‌وتنی مووچه‌وه‌ شه‌قامی عێراق هه‌مووی هه‌ژاوه‌ و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی به‌رده‌میدا قه‌رز نه‌كات به‌ قه‌یرانێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت".

جه‌مال كۆچه‌ر ئاشکراشیکردووە، "ناردنی پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێش به‌غدا گوشارێكی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق و دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی حكومه‌تی عێراق ٣٢٠ ملیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كورستان ده‌نێرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا لە ماوەی رابردوودا رایگەیاندبوو، "ئەو ئلتیزاماتانەی لەسەر هەرێمی كوردستانە جێبەجێی دەكات، هیچ ئاماژەیەكیش دەرنەكەوتووە كە حكومەتی عێراق دژی ناردنی ئەو ٣٢٠ ملیار دینارە بێت، بەڵام تائێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتوەتە هەرێمی كوردستان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا