هەر ئۆتۆمبێلێک ١٠٠ کیلۆمەتر زیاتر رۆیشتبێت ناتوانێت داخڵی هەرێم ببێت

کوردستان 30/09/2020

Alternate Text

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆمەڵێک مەرجى نوێى بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بەپێى مەرجەکانیش پێویستە ئۆتۆمبێل لە (١٠٠) کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت کاتێک دەگاتە دەروازە سنورییەکان.

لە نوسراوێکدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مەرجە گشتییەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABSی هەبێت و ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە ١٤ سەرنشین بەرەو سەرەوە مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.

ئاشکراشیکردووە، پێویستە ئۆتۆمبێل بڕوانامەی COC لەگەڵدا بێت و هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابوری دەبێت و کار بە هیچ نووسراوێک ناکرێت کە بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت. هاوکات، ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت بەلایەنی کەمەوە ٤٠ ساڵ بەسەر دروستکردنی تێپەڕبووبێت و دوای تۆمارکردنی هیچ کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکرێت.

وەزارەتى ناوخۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئۆتۆمبێل دەبێت لە ١٠٠ کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت و بەلایەنی کەمەوە دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABSی هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا