وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیادتر لە ٣٠هەزار توشبووی کۆرۆنا نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئەیلول وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ٦٧٣ توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، ٤٣٠کەس چاکبوونەتەوە و ٢٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە هەتا ئێستا ٣٠هەزار و ٦٠٥ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.