هۆکارەکانی پشت جەنگەکەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا

ڕاپۆرت 30/09/2020

Alternate Text

لە چەند  رۆژ رابردوودا پێکدادانێکی قورس لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا  رویدا کە بووە هۆی زیانی ماددی و مرۆیی زۆر.

جەنگەکە یەکێکە لە کۆنترین جەنگەکانی ناوچەکە و لەسەر یەکلایی کردنەوەی پرسی هەرێمی ناگۆرنۆ کەرباخە.

 ناگۆرنۆ کەرەباخ لە پێگەی نێودەوڵەتیدا بە بەشێک لە ئازەربایجان دەناسرێتەوە، بەڵام زۆرینەی پێکهاتەکەی بە ڕەچەڵەک ئەرمەنین. کاتێک لە ساڵی ١٩٩٠ دا وەکو قەوارەیەکی سەربەخۆ جیابۆوە لە ئازەربایجان  بوە هۆی دروست بونی شەڕێک کە بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی سڤیل بونە قوربانی.

پرسی سەربەخۆبوونی هەرێمەکە مشتومرێکی زۆری لەکەوتەوە بەڵام لە کۆتایدا تەنها لەلایەن ئەرمینیاوە وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ دانی پێدانرا و لە پێگەی نێودەوڵەتیدا وەکو بەشێک لەئازەربایجان تەماشا دەکرێت. 
هەروەها لە ساڵی ١٩٩٤ هەردوو وڵات گەیشتن بە ئاگربەستێک کە تا ئەم ساڵیش سەرکەوتوو بوو، بەڵام لە مانگی تەمموز ی ئەمساڵدا پێکدادانێکی سەرسنور بووە هۆی کوشتنی ١٦کەس ، کۆتا جاریش پێکدادانی چەند   ڕۆژی رابردوو بوو.

توند و تیژیەکانی چەند رۆژی رابردوو و بەکار هێنانی چەکی قورس یەکێک بوە لە گەورەترین لێکەوتەکانی  رووداوەکانی چەند ساڵی رابردووی هەردوو وڵات.

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێنی پاڵپشتی بە ئازەربایجان داوە و داوا لە فەرمان  رەواکانی جیهان دەکات کە دژی داگیرکاری و چەوساندنەوە بوەستن.

بەشێک لە شارەزایانی ناوچەکە وای بۆ دەچن، پاڵپشتی تورکیا بۆ ئازەربایجان وای کردووە کە ئۆپەراسیۆن بکات بۆ دەستگرتنەوە بەسەر ناوچەکە کە بە وتەی وەزیری بەرگری ئازەربایجان "ئەرکێکی پیرۆزە".

لەگەڵ ئەمانەش ئەرمینیاش لە لایەن رڕوسیا و ڤلادمێر پوتین پشتگیری دەکرێت بۆیە ئەگەری لێکەوتەی گەورەتر هەیە لە ئەگەری فراوانبوو و بەردەوام بوونی جەنگەکەدا.

نیکۆڵ پاشنیان وەزیری بەرگری ئەرمینیا لەنوێترین لێداونیدا رایگەیاندووە، ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە خاکە پیرۆزەکەمان و ئازەربایجانی بەوە تۆمەتبارکرد کە توندوتیژییەکانی پلان بۆدانراوبوون.

هەروەها وتیشی کە ناوچەکە لەسەر لێواری جەنگە، بۆیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە دەست وەردان بکەن بۆ  رێگری کردن لە هەمو ئەگەرێکی نەخوازراو.

هەرێمی کارباخ ناوچەیەکی شاخاوییە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی مەسیحی بە   رەچەڵەک ئەرمەنین و کەمینەی موسڵمانی تورکین وە بە ناوچەیەکی ستراتیژی دادەندرێت بەهۆی تێپە ڕبونی بۆری نەوت و گازی سروشتی بە خاکەکەیدا.





 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا