ئیمارات رایدەگەیەنێت کە پرۆژەیەکی خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ
گەیشتن بە سەر رووی مانگ
شێخ محمد بن
راشد ئەلمەکتوم، حاکمی دوبەی لە تویتێکدا نوسیویەتی کە" دەست بە پرۆژەکە
کراوە بۆ دروستکردنی کەشتیەکی ئاسمانی دروستکراوی ئیماراتی بۆ گەیشتن بەو ناوچانەی
سەرمانگ کە پێشتر هیچ گەشتێک پێی نەگەیشتوە، وا پلاندانراوە کە بۆ ساڵی
٢٠٢٤کەشتیەکە لاسەر روی مانگ بنیشێتەوە".
لەگەڵ
ئەمەشدا حاکمی دوبای دوپاتی کردەوە کە وڵاتی ئیمارات چوارەمی جیهان و یەکەمی وڵاتە
عەرەبیەکان دەبێت لە گەیشتن بەسەر رووی مانگدا.