عێراق.. دابەشکردنی موچە دەستیپێکرد

ئابوری 30/09/2020

Alternate Text

 بەدابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى لە عێراق  دەستیپێکرد.
 
بانکى رافیدەینى عێراق رایگەیاند، بەدابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى  دەستیپێکردووە و دواتری وەزارەتانی دیکە موچە وەردەگرن.

بانکی رافیدەین ئاشکراشیکردووە، خەرجکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراق لە سەرەتای هەر مانگێکدا دابەشدەکرێت و وەکو موچەی وەزارەتەکانی دیکە ناکەوێتە کۆتایی مانگەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەش فەرمانبەرانی عێراق چەند رۆژێک لە کاتی خۆی دواکەوتووە و بە پێی وتەى بەشێک لە پەرلەمانتارانیش بەشە بودجە ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم لە دوای دەستپێکردنی دابەشکردنی موچەی عێراقەوە  دەنێردرێت بۆ هەرێم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا