هەولێر.. بازرگانێکى مادەى هۆشبەر دەستگیرکرا

عێراق 30/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە بڕێکى زۆر مادەى هۆشبەری پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجومەنى ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکریێت بە ناوی ( أ ـ ع ـ م )کە خەڵکی ئێرانە و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( هێرۆین ـ حەشیش ـ کریستاڵ ـ جامایکا) لەگەڵ ( ۱۲ شیت حەبی هۆشبەری سۆمادریل و ئێکس )ی پێبووە و دەستیبەسەردا گیراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسەى دەستگیرکراوە پارەی ساختەکردووە و بڕی ( ۲۹٦٠٠٠٠ ) دوو ملیۆن و نۆسەد و شەست هەزار دیناری ساختەی عێراقی و ۱٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختە لەگەڵ بڕێکی تر لە پارەی چاپی کۆنی عێراقی هەروەها کۆمپیوتەر و جێهازێکی پرێنتەر کە پارە ساختەکەی پێ چاپ ئەکرد  دەستیانبەسەردا گیراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی  چەند ساڵی ڕابردوو بە پێی ئامارەکانی دەزگاکانی ئاسایش و تەندروستى هەرێم ڕێژەى بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێم زیادی کردووە و شارەزایانیش باس لەوە دەکەن دەبێت زیاتر سنورەکان کۆنترۆڵبکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا