بە پێی ئاماری دامەزراوە
تەندروستییەکانی ئەمریکا منداڵانیش بە ڕێژەیەکی دیار توشی کۆرۆنا دەبن بەڵام بە
سوکی دەیگرن و تا ئێستاش ڕێژەیەکی زۆر
کەمی منداڵان لە جیهاندا بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.
بە پێی توێژینەوەیەک کە لە
لایەن ئاژانسی سی دی سی تەندروستی ئەمریکی ئەنجامدراوە، لە مانگی ئازارەوە تا
ئێستا ٢٧٧ هەزار و ٢٨٥ کەیسی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە منداڵاندا تۆمارکراوە ،
کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٧ ساڵدا بوون.
توێژینەوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە،
لەو ژمارە توشبووەش ٥١ حاڵەتی
گیانلەدەستدان هەبووە لە نێوان مانگەکانی ئازار تا ١٩ ی تەمموزی ئەمساڵ و بەو
پێیەش رێژەی گیانلەدەستدان لە منداڵاندا ٠.٠١٨ بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی
ئامارەکانی هەرێمی کوردستانیش منداڵان کەمتر توشدەبن و زووتریش چاکدەبنەوە و
سیستەمی بەرگیان باشتر دەتوانێت دژى ڤایرۆسەکە چالاکبێت.