مستەفا كازمی ژمارەیەك ئەفسەری باڵای هەواڵگری لە كارەكانیان دوورخستەوە

عێراق 30/09/2020

Alternate Text

لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەی هێرشە مووشەكییەكانی ناو  بەغدادا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك ئەفسەری پلە باڵای هەواڵگری عێراقی لەسەر كارەكانیان دوورخستەوە.
 
میدیاكانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەردەوامی هێرشە موشەکییەکانی بەغداوە مستەفا كازمی وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی چەند ئەفسەرێكی پێشكەوتووی هەواڵگریی عێراقی داوە.

ئەم بڕیارەی كازمی پەیوەندی بە ڕووداوەكەی رەزوانیە و هێرشە مووشەكییەكانی ئەم دواییەی بەغدا هەیە كە دەكرێنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

لە بڕیارەکەی کازیمدا چوار ئەفسەری باڵای هەواڵگریی عێراق لەسەر كارەكانیان دوور خراونەتەوە، بە زۆرییش ئەوانەن كە پەیوەندییان بە سەركردایەتیكردنی هەواڵگریی ناوچەی رەزوانیە و دەوروبەری هەیە لە بەغدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا