دژە تیرۆری کوردستان: لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ٦ موشەک ئاڕاستەی هەولێر کراون

کوردستان 30/09/2020

Alternate Text

دژە تیرۆری کوردستان راگەیاند، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ٦ موشەک ئاڕاستەی هەولێر کراون.

دوای ئەوەى چەند موشەکێک ئاراستەى بنکەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کران، دژە تیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی راگەیاندووە، موشەکەکان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە ئاراستەى بنکەکان کراون.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وێنه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌يان ده‌ست كه‌وتووە كه‌ له‌لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌ بۆ به‌ ئامانجگرتنى بنکەکانی نزیک فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌كارهاتووه‌.

هاوکات هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە، هێرشەکان لەلایەن هەمان ئەو گروپانەوە کراوە کە هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا