وەزارەتی ناوخۆی
هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەش موشەک بە
ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژراون بەڵام هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
وەزارەتی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە
ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی
لێ نەکەوتووەتەوە".
ئەوەشی تێدا
هاتووە "موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە
لە سەر پیکابێک هاوێژراون و ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە
سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی ، تیمە تایبەتەکانی
ئێمە خەریکی لێکوڵینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر".
وەزارەتەکە
ڕاشیگەیاندووە، "لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە
ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک.
داواش لە حکومەتی فدراڵی دەکەین دەست بە جێ
ئیجرائاتی پێویست وەربگرن".
ئەمەش لە دوای
ئەوە دێت ئەمشەو شەش موشەک بە ئاراستەى بنکەکانی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەى
هەولێر هاوێژران و دەزگای دژە تیرۆی هەرێمیش ڕایگەیاند، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە
هێرشەکە کراوە.