بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانی هەریەکە لە ئەرمینیا وئازەربایجانەوە ، موشەکێک لە یەكێک لە گوندەکانی ئێران کەوتە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی مهری ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانە بەردەوامەکانی نێوان ئەرمینا و ئازەربایجان، موشەکێک لە گوندێکی باکوری خۆرئاوای ئێران کەوتووەتە خوارەوە.
ئاژانسەکە لە زاری هاوڵاتیانی ناوچەکەوە ئاشکرای کردووە، ئەمە یەکەمین جار نییە بەهۆی ئەو دوو لایەنە شەڕکەرەوە موشەک بێتە ناو خاکی و ئێرانەوە.