فەیسبووک داوایەک لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکات

تەکنەلۆژیا 03/10/2020

Alternate Text

دوای بەردەست بونی سیستمی کارپێکەری (ئای ئۆ ئێس ١٤) کۆمپانیای فەیسبووک داوای کردووە کە ئەپڵ بەکارهێنەران ئازاد بکات لە هەڵبژاردنی ئەو بەرنامەیەی کە بۆ نامە ناردن بەکاری دەهێنن.

 کۆمپانیای فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە،  دوای بەردەست بونی سیستمی کارپێکەری (ئای ئۆ ئێس ١٤)  داوای کردووە کە ئەپڵ بەکارهێنەران ئازاد بکات لە هەڵبژاردنی ئەو بەرنامەیەی کە بۆ نامە ناردن بەکاری دەهێنن.

  ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانێکە فەیسبووک داوا دەکات کە بەرنامەی مەسنجەری خۆی ببێت بە فەرمی و شوێنگرەوە بێت بۆ بەرنامەی نامە ناردنی ئای ئۆ ئێس، هاوشێوەی مۆبایلە زیرەکەکانی کە کار بە سیستمی ئەندرۆید دەکەن.
بەڵام تا ئێستا ئەپڵ داواکاریەکەی قبوڵ نەکردوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا