میکرۆبێکی مێشکخۆر بڵاودەبێتەوە

تەندروستی 03/10/2020

Alternate Text

دوای تووشبونی مناڵێک بە نەخۆشییەکی کوشندە، پشکنینەکان هەبوونی میکرۆبێکی نوێ لە سەرچاوەی ئاوی شارێک لە تەکساس پشت راست دەکەنەوە.

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان بەهۆی مەلەکردن لە ئاوی پارکێکدا نەخۆش کەوت و گیانی لەدەستدا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی دەستی پێکردووە.

روونیشیان کردووەتەوە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە میکرۆبەکە ناوی 'نێگلێریا فاولێریا' یە  و چووتە مێشکی منداڵەکەوە و بووەتە هۆکاری مردنی منداڵەکە.

بەرپرسانی شارەکە هۆشداری دەدەنە کە پێش خواردنەوەی ئاو و بەکار هێنانی لە دروست کردنی خواردندا بیکوڵێنن بۆ خۆپارێزی لە میکرۆبەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا