Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق بۆ پێدانی موچه‌ نزیكه‌ی ٣٠ ترلیۆن دینار قه‌رز ده‌كات

عێراق

بینراو 31

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، حکومەت دەیەوێت ٢٧ ترلیۆن دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەمساڵ قەرزبکات.

عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی راگەیاندووه‌، حكومه‌ت پڕۆژە یاسایەکی نوێیان بۆ وەرگرتنی قەرز پێكشکەشی په‌رله‌مان کردووە، بۆ ئەوەی گەرەنتی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەو چەند مانگە تا کۆتایی ئەمساڵ بکات.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌، حکومەت دەیەوێت لە رێگەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە ٢٧ ترلیۆن دینار قەرز لە بانکی ناوەندی و بانکەکانی ناوخۆ وەربگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەم سێ مانگەی کۆتایی ئەمساڵ مووچەی پێ دابین بکات.

ئەو پەرلەمانتارە ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و داواكارییه‌ی حكومه‌ت به‌ باشی هه‌ڵنه‌سه‌نگێنراوه‌ و بیر لەوە نەکراوە کە کورتهێنان زیاتر دەکات و عێراق رووبەڕووی مایەپوچبوون و داڕمانی ئابووری دەکاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP