وەزارەتی خوێندنی باڵا رێكارەكانی ساڵی نوێی خوێندن و جۆری ئەو سیستەمەی كە بۆ خویندنی
ساڵی نوێ لە زانكۆ و پەیمانگەكان پەیڕەو دەكرێت بڵاوکردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا
بڵاویكردەوە، خوێندنی ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم بە سیستەمی ئاوێتە دەبێت
، بەشێك لە وانەكان لەناو كەمپەس دەخوێندرێن و بەشێكی دیكەش بە شێوازی ئۆنلاین دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی خوێندنی ئەو وانانەی لەناو كەمپەس
دەخوێندرێن پێویستە، مامۆستا و خوێندكاران پابەندی رێكارە تەندروستیی و خۆپارێزییەكانی
حكومەتی هەرێمی كوردستان بن.
ئەمەی خوارەوە ڕێنماییەکانی
وەزارەتەکەیە لەسەر سیستمی خوێندن: