بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رۆیاڵ رایگەیاند، ئاگرەکە بەهۆى لەحیمکردنەوە
بووە و بەرگری شارستانیش دەڵێت هیچ کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەستنەداوە.
لەبارەى زەرەرو زیانەکانەوە بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ کەسێکیش گیانی لەدەستنەداوە و تیمەکان بەردەوامن لە گەران بەناو
نەخۆشخانەکەدا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی سەرجەم ژوورەکان بەتاڵکراون.
بەرپرسانى نەخۆشخانەکەش رایانگەیاند، ئاگرەکە بەهۆى لەحیمکردنەوە
بووە و لە دوو نهۆمی کۆتایی نەخۆشخانەکەدا کەوتووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ ئاگر لە (دوو نهۆمی کۆتایی) نەخۆشخانەی رۆیاڵی تایبەت لە شەقامی توی مەلیکی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر باڵەخانەى نەخۆشخانەکە کەوتووە.