عومەر بەرزنجی: مام جەلال وەکو ماندێلا باوکایەتی خۆی سەلماند

کوردستان 03/10/2020

Alternate Text

عومەر بەرزنجی  باڵیۆزی عێراق لە قەتەر  پەیامێکی بە بۆنەی ساڵڕۆژى کۆچی دوایی مام جەلالەوە بڵاوکردەوە و ڕاگەیاندووە، مام جەلال وەکو ماندێلا باوکایەتی خۆی سەلماند.

لە پەیامەکەى عومەر بەرزنجیدا هاتووە ، "دوو جوانترین ڕستەی کە زۆر سەرسام بووم پێیان سەبارەت بە فەخامەتی مام جەلال یەکێکیان وتراوە دەربارەی ئەوی تریان بەڕێزیان خۆی وتوویەتی.
  یەکەم کە نازناوی صمام الامانی پێدراوە کە ئەمەش وەسفێکی ڕەوانبێژیە کە چوێندراوە بە کوژێنەری ئاژاوە و کێشەکان و ڕێگری کێشە و کارەساتەکان بووە.
دووەم ڕستە کە خۆی وتوویەتی کە پێکهاتەکانی عێراق دەچوێنێت بە چەپکێک گوڵی ڕەنگاوڕەنگ کە هەموویان پێکەوە جوانترن وەک لە هەر گوڵێک بەتەنها".

لە پەیامەکەدا هاتووە، "ئەمەش چواندنێکە کە بەتەنها لە کەسێکەوە دێت کە هەستی نیشتیمانپەروەری و بیرمەند و فەیلەسوفی تێدا بێت هەر ئەمەشە وای کردووە ببێتە صمام الامانی عێراق چونکە لە هەموو پێکهاتەکانی عێراقی وەکو گوڵ ڕوانیوە بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی بەبێ جیاکاری و ناکۆکی و ڕێزگرتنی هەمووان".

 عومەر بەرزنجی ڕاشیگەیاندووە، "ئەو سەرکردە و سەرۆک و بیرمەند و پارێزەر  بوو، لەهەمان کاتدا هاوشێوەی نێڵسۆن ماندێلا کە بوونی باوکایەتی و لێبووردەی و یەکترقەبوڵکردنی خۆیان سەلماند بۆ هەموو جیهان".

 لە کۆتایشدا وتوویەتی، "با یادی جەنابیان بەرز ڕابگرین و نزای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی بۆ بکەین و شادبێت بە بەهەشت وە زۆر گرنگە کە هزری ئەو ون نەکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا