عه‌مید سه‌رحه‌د قادر بیرەوه‌رییه‌كی‌ خۆی‌ و مام جه‌لال باس ده‌كات

کوردستان 03/10/2020

Alternate Text

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر سەرباری ئەوەى پەیامێکی لە ساڵڕۆژى کۆچی دوای مام جەلالدا بڵاوکردەوە بیرەوه‌رییه‌كی‌ خۆی‌ و مام جه‌لالیش باس ده‌كات.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر لە  گێڕانەوەی بیرەوەرییەکەیدا دەڵێت، "جارێکیان لە بۆنەیەکدا لەکاتی خواردنی شیرنیەکەدا من باسی دوو ڕووداوی سەردەمی پێشمەرگایەتی ساڵانی هەشتاکانم بۆ مام جه‌لال کرد عەینەکەکەی بەرزکردەوە لەچاوی ووتی "کاک سەرحەد تەمەنت درێژبێ مامی خوت ئامۆژگاریەکت دەکات"  وتی "چۆن من و کاک مەسعود یەکین تۆیش لەگەڵ لیوا جەمال یەک بن وەک برا کارەکانتان بکەن ووتم ئه‌مر دەکەی هەروادەکەین شکور بۆخوا کاک جەمال لەژیان ماوە دوایی دەمانچەیەکی بەهەدیە پێدام" .
 
ناوبراو ئەوەشی وتووە، "پەیامی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی له‌یادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ مام جه‌لالدا جێگای دڵخۆشیە بۆ هەموو لایەک دەرفەتێکە بۆ ئاشتی و ئاشتەوای نێوان یەکێتی و پارتی خۆزگە پێش ئێستا  پەیامی لەم جۆرە هەبوایە ڕێگە نەدرایە درزبخرێتە نێو ماڵی کورد و پارتی و یەکێتیەوە".

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر وتووشیەتی، "بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی ووتی کاک مەسعود ماممە، دە فەرموو برازاو مام ڕەوشەکە هێور بکەنەوە و سراع و ململانێ و یەکتر ناشرینکردن بەکۆتا بهێنن هیچ لایەک لەو ململانێیە سودمەند نەبووە  جگە لەزیانی هەموو لایەک و سودمەندبوونی نەیارانی کورد".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا