چۆن چارەسەری بەرزە پەستانی خوێنی خۆت دەکەیت؟

تەندروستی 03/10/2020

Alternate Text

زانایانی زانکۆی تۆلیدۆی ئەمەریکی ئاشکرایدەکەن ئەو کەسانەی کە تووشی بەرزە پەستانی خوێن بوون پێویست ناکات بڕی ئەو خۆراکانە کەمبکەنەوە کە ماددەی سۆدیۆمی تێدایە، بەڵکو بە ڕێگەیەکی نوێ دەتوانن ڕێژەی بەرزی پەستانی خوێن دابەزێنن.

لە ماڵپەڕی MedicalXpressدا هاتووە، دەتوانرێت بەرزە پەستانی خوێن دابەزێت بە خواردنی ماددەی ترشی بێتا هیدرۆکسی بیۆتیریک beta-Hydroxybutyric acid کە جگەر بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی هەرسکردنی ئەو خواردنانەی کە ترشە چەوری سروشتییان تێدایە وەکو ماسی و ئەڤۆگادۆ و خواردنە دەریاییەکان و بادەم و قەرنابیت و کۆمەڵێک خواردنی تر.

زانایان ئەو ماددەیان لەسەر کۆمەڵێک مشک تاقیکردووەتەوە و دەرکەوت کە ڕێژەی ئاستی هەوکردنی جگەریان کەمی کردووە کە کاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی بەرزە پەستانی خوێن.

زانایان دەڵێن "ماددەی ترشی بێتا هیدرۆکسی بیۆتیریک ئەسید یارمەتیدەرە لە نەمانی بەرزە پەستانی خوێن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵ و سوڕی خوێنیان هەیە".

لە کۆتاییدا زانایان رایدەگەیەنن، زۆر گرنگە دڵنیاببنەوە لە بوونی ئەو ماددەیە لە جەستەدا کە کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی و بەرزە پەستانی خوێن هەیە، ئەو کەسانەی کە بەدەست بەرزە پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن هۆکارەکەی کەمی ترشی بێتا هیدرۆکسی بیۆتیریکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا