هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ لە ئەنجامى
رووداوێکى هاتوچۆ لەشەقامى نێوان ناوچەى شاویس و گوندى کەرک کەسێک گیانى لەدەستدا.
فازڵ حاجى وتەبێژى بەڕیوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند،
کاتژمێر پێنج و ٣٠ خولەکی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەشەقامی نێوان شاوێس گوندی کەرک پێکدادانێک
لەنێوان ماتۆرسکیلێک و کرێنێک ڕوویدا، ئاماژەى بەوەشکردووە، شوفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی
لەدەستداوە.
لەبارەى هۆکارى رووداوەکەشەوە هاتوچۆى هەولێر رایگەیاندووە،
بەهۆى ئەوەى ماتۆرسکیلەکە خێراییەکەى زۆر بووە، کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و خۆى بە کرێنەکەدا
کێشاوە.
رووداوەکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان بووەتە هۆکارێکى
دیارى مردن و لە زۆربەى رووداوەکانیشدا لایەنى پەیوەندیدار و هاتوچۆى هەرێم پابەندنەبوونى
شۆفێران بە رێنماییەکانى هاتوچۆوە بە هۆکارى زۆربوونى رووداوەکان دادەنێن.