دەسەڵاتى
فڕۆکەوانى ئێران مۆڵەتى سەرجەم گەشتەکانى هێڵى فرۆکەوانى عێراقى بۆ ئەو وڵاتە هەتا
کاتێکى نادیار راگرت.
ئاژانسى هەواڵى
فارس ى ئێرانى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دەسەڵاتى فرۆکەوانى ئێران سەرجەم
مۆڵەتەکانى هێڵى فڕۆکەواى عێراقى هەڵوەشاندەوە کە بۆ گەشتکردن بۆ ئێران
وەرگیرابوون و پێدانى مۆڵەتیش بەو هێڵە عێراقیە راگیرا.
لەبارەى هۆکارى
راگرتنى مۆڵەت بە هێڵى فرۆکەوانى عێراقى تورج دهقانى زەنگەنە، بەڕێوەبەرى
فڕۆکەوانى ئێران رایگەیاند، هێڵى فرۆکەوانى عێراقى سەرپێچى کردووە لە یاسا و
رێنماییەکانى تایبەت بە هێنانى سەرنشینان بۆ فرۆکەخانەکانى ئێران، بەو هۆیەشەوە
دەسەڵاتى فرۆکەوانى ئێران ئەو هەڵوێستەى لەبەرامبەر هێڵى فڕۆکەوانى عێراقیدا
وەرگرتووە.
ئەو
بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێڵى فرۆکەوانى عێراقى رێگەى
پێنادرێت فرۆکەکانى بچنە ئاسمانى ئێرانەوە و ئەو بڕیارەش نازانرێت هەتاکو کەى
بەردەوام دەبێت.