وێنەیەکى ترەمپ لە نەخۆشخانەوە بڵاو دەبێتەوە

جیهان 04/10/2020

Alternate Text

ئیڤانکا ترەمپ کچى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا وێنەیەکى باوکى لە نەخۆشخانە بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتى "هیچ شتێکى رایناگرێت لەکارکردن بۆ خەڵکى ئەمەریکا".

بە گوێرەى ئەو وێنەیەى کە لە نەخۆشخانە واڵتەر ریدی سەربازی لە ویلایەتی میریلاند ئیڤانکا ترەمپ لە تویتەرى خۆى بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکى ئەمەریکا بە جل و بەرگێکى سپى نیمچە نافەرمییەوە دەردەکەوێت کە سەرقاڵى کاروبارى تایبەتى خۆیەتى و بە تەنهایە.

ئیڤانکا لەسەر وێنەکەى باوکى نوسیویەتى کە هیچ شتێک ناتوانێت رایبگرێت لە خزمەتکردن بە گەلى ئەمەریکا، ئەوەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ئەوەى کە ترەمپ تائێستا دەتوانێت کاروبارى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە بەڕێوەبەرێت.

رۆژى ٢ى ئەم مانگە کۆشکى سپى ئەمەریکا تووشبوونى دۆناڵد ترەمپى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند و دواتر بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەر ترەمپ بۆ  نەخۆشخانە واڵتەر ریدی سەربازی لە ویلایەتی میریلاند گواسترایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا