عێراق.. ئامارى ٢٤کاتژمێرى توشبوون بە کۆرۆنا راگەیەنرا

عێراق 04/10/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئامارى ٢٤ کاتژمێری رابردوى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٣٢١٠حاڵەتى توشبوون و ٥٢ گیانلەدەستدان و ٣٨١٧ حاڵەتى چاکبوونەوە تۆمارکراوە.


وەزارەتى تەندروستى عێراق راشیگەیاندووە، زۆربەى حاڵەتەکانى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە بەغداى پایتەخت بووە، بەجۆرێک تەنها لەو شارە ١١٦٦ حاڵەتى توشبوون تۆمارکراوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی دوایین ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تا ئێستا ٣٧٩ هەزار و ١٤١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٧ هەزار و ٤٨٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا