فەرماندەى
ئۆپراسیۆنەکانى ئەنبارى سەر بە حەشدى شەعبى رەتیکردەوە چەکدارانى حەشد لەسەر سنورى
عێراق سوریا لەلایەن فرۆکەکانى ئەمەریکاوە کرابیتنە ئامانج.
قاسم موسلیح
فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى ئەنبار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، چەند دەزگایەکى
میدیایى هەواڵى کوژرانى ژمارەیەک لە چەکدارانى حەشدیان لەلایەن فرۆکەکانى
ئەمەریکاوە بڵاوکردووەتەوە، ئەو فەرماندە سەربازییە رەتیکردووەتەوە هێرشى لەوجۆرە
کرابێتە سەر حەشدى شەعبى لەسەر سنورى عێراق سوریا.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، رەوشى ئەمنى لەسەر سنورەکانى نێوان عێراق و سوریا ئارامە و هیچ گرژى
و ئاڵۆزییەکى سەربازى لەو ناوچانەدا بوونى نییە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ئەمڕۆ چەند میدیایەکى نیوخۆیى عێراق رایانگەیاندبوو، فرۆکە جەنگییەکانى
ئەمەریکا لەسەر سنورى نێوان عێراق و سوریا بنکە سەربازیییەکانى حەشدى شەعبیان
کردووەتە ئامانج.