ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌شیر كۆرۆ بازرگان و چالاكوانی ئێزیدی له‌سنوری
قه‌زای شێخان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بە ده‌ستدرێژی گولــله كوژرا.
بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش بە میدیاکانی راگەیاندووە،
به‌شیر كۆرۆ له کاتی گەڕانەوەی لە
پرسەیەک له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی شێخان و له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی شێخان
كوژراوه.
بەڕێوەبەری ناحیەکە ئەوەشی وتووە، تاوەکو
ئێستا ھۆکاری کوژرانەکە دیار نییە، ناسنامەی بکوژ نەزانراوە و، پەڕاوی لێکۆڵینەوە
بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
به‌شیر كۆرۆ به‌رپرسی رێكخراوێكی سه‌رپه‌رشتیكردنی
منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشته له‌شێخان و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری بواری رێكخراوه
مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه. بێجگه له‌وه‌ش بازرگان بووه.
بەشیر کۆرۆ، خەڵکی گوندی بابیرێ بووە و
کەسایەتیەکی دیاری ئێزدیەکانە لە سنوری قەزای شێخان و بەرپرسی رێکخراوی (دار
الایتام) بووە.