به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌مانگی داهاتووه‌وه كامێرا
جێگیره‌كانی تۆماری سه‌رپێچی له‌ناو شاری سلێمانی ده‌كه‌ونه كار.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤ی تشرینی یه‌كه‌می
٢٠٢٠، فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی به‌رادیۆی
ترافیك ئێف ئێمی رایگه‌یاندووە، له نێو شاری سلێمانیدا ٢١ شوێن بۆ دانانی
كامێرای جێگیر دیاریكراوه، هه‌ر بۆیه له مانگی داهاتووه‌وه له‌و شوێنانه
كامێرا‌كان داده‌نرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی
ئاشكراشیكرد، ٨٢ كامێرای گه‌ڕۆكی تۆماركردنی سه‌رپێچی هاتوچۆ هه‌یه، رۆژانه ٤٠ له‌و
كامێرایانه له‌ناو سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ تۆماركردنی سه‌رپێچیه‌كان داده‌نرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش چەندین
کامێرا لەلایەن کۆمپانیایەکی بیانییەوە لەسەر
شەقامی بازنەى مەلیک مەحمود دانرا بەڵام
دواتر کاریان پێنەکرا.