بەشێک لە
خەڵکی بەهۆی شێوازی ژیانیان بێت یان لەکاتی گفتوگۆدا زیاتر تەرکیز دەکەن و نێوان
برۆکانیان لەیەکتری نزیک دەکەنەوە و کە ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چرچی نێوان
برۆکان.
ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا
ئاماژە بە کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەکات، بەمەبەستی نەمانی چرچی نێوانی برۆ یان
دروستنەبوونی ئەو چرچییە کە شێوەیەکی ناشرین بە ڕوخسار دەدات و بەتەمەنتر
دەردەکەویت.
ئامۆژگارییەکانیش ئەمانەن:
١.گرنگە پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی
تەندروست بکرێت کە دەوڵەمەندبێت بە میوە و سەوزە، تا ڕوخسار بڕێکی زیاتر پڕۆتین
وەربگرێت.
٢. ئاو بە بڕی پێویست بخورێتەوە و
کەمتەرخەمی لە خواردنەوەیدا نەکرێت کە هۆکارە بۆ مانەوەی پێست بە شێداری.
٣. کاتەکانی نوستن کەمنەبێت باشترە لە
حەوت بۆ نۆ کاتژمێر کەمتر نەبێت، هۆکارە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێویست بۆ پێست،
خەوتن لەسەر دەمیش ماسولکەکانی ڕوخسار گرژتر دەکات و هۆکارە بۆ دەرکەوتنی چرچی لە
ڕوخساردا.
٤. لەخووەکانی ڕۆژانە لەکاتی گفتوگۆدا
ئاگاداربە ئەگەر کەسێکی ئەو چرچانەت هەیە، ئەوا ئەو خووانە بگۆڕە کە هۆکارە بۆ
چرچبوونی نێوان برۆ بەتایبەت لەکاتی قسەکردن کە ماسولکەی نێوان برۆ زیاتر گرژ
دەکرێت.
٥. لەکاتی چوونە بەر تیشکی خۆر
چاویلکەی بەرخۆر بەکاربهێنرێت و کەمتر پێست بەرخۆر بکەوێت.