تیمی پزیشکی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا سبەی
یان دوو سبەی دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.
ئەو
تیمەی سەرپەرشتیاری چاودێری تەندروستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات
ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا هیچ نیشانەیەکی قورس و هیچ
کێشەیەکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تەنگەنەفەسی نییە.
تیمە
پزیشکییەکە ئاشکرایانکردووە، لە ئێستادا ترەمپ تەنها چەند نیشانەیەکی سوکی پەتاکەى
هەیە و دۆخی تەندروستى زۆر باشە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ماوەی سێ ڕۆژە سەرۆکی ئەمریکا توشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە، خۆی
هاوسەرەکەی لە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕید چارەسەر وەردەگرن.