ڕێکخراوی
مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاگەیاند، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنوری بانە
تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت
کوژراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە گرنگی بە هەواڵەکانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، ڕایگەیاندووە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی
سنوری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.
هەنگاو
ڕاشیگەیاندووە، ئەو کۆڵبەرە ناوی مەهدی زارعی یە و تەمەنی ٢٨ ساڵە و خەڵکی گوندی
کۆڵسەی خوارووی سەردەشتە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و
بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم٢٦ کۆڵبەر لە
سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی
ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.