ڕوانگەی سوری: ٣٦ چەکداری سەر بە تورکیا لە هەرێمی کەرەباغ کوژراون

جیهان 04/10/2020

Alternate Text

ڕوانگەى سوری بڵاویکردەوە، "٣٦  چەکداری سوری سەر بە  تورکیا لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی کەرەباغ کوژراوە".

ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاندووە،  ئەو هێزانەی کە لەلایەن تورکیاوە چوونەتە کەرەباغ و لە ڕیزی هێزەکانی ئازەربایجان لەگەڵ ئەرمینیا شەڕ دەکەین لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو ٣٦ کوژراویان داوە و دەیان چەکداری تریان بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی گشتی کوژراوەکانی ئەو گروپانە لە ناوچەی کەرەباغ گەیشتووەتە ٦٤ کەس.

ڕوانگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو،  تا ئێستا ١٢٠٠ چەکدار نێردراونەتە ئازەربایجان کە زۆربەیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا لە کوردستانی سوریاوە نێردراونەتە بەرەکانی کەرەباغ.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوى دوو هەفتەیە  جەنگێکى قورس لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەرپابووە و تورکیا لایەنگیری ئازەربایجان دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا