وتهبێژی تهندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خێرابووە و لە ماوەی
چوار ڕۆژدا ٢٨ توشبوو لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
یاد نهقشبهندی وتهبێژی تهندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،
"تکا ئەکەم زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و چارەسەر بن،
تا ئازیزانتان لە دەست نەدەن، چونکە تەنها لە ماوەی (٤) ڕۆژدا لە بەرواری
(٢٠٢/١٠/١ تا ٢٠٢٠/١٠/٤) لە شاری سلێمانی (١٢٦) توشبووی نوێی کۆرۆنا کە نیشانەی
تووندی ڤایرۆسەکەیان هەبووە لە نەخۆشخانەکان داخڵ کراون،وە (٢٨) توشبووی ڤایرۆسی
کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستى هۆشداری توندی دایە هاوڵاتیان و ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، کۆڕۆنا
مەترسیدارە و لە پایز و
زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی
نامێنێت بۆ نەخۆش.
ئاسۆ حەوێزی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو
شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆڕۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنور و شوێنێک.