ئەو گرفتانەی لەوەرزی پایزدا دووچاری پێست دەبنەوە

هەمەرەنگ 04/10/2020

Alternate Text

 لە وەرزی پایزدا و بەهۆی گۆرانی کەشوهەوا چەند کێشەیەک دووچاری پێست دەبنەوە بۆیە گرنگە بزانین چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.

مەحمود عەبدوڵا پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست لە زانکۆی عەین شەمس ڕوونیکردووەتەوە، کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا لە وەرزی پایزدا و کەم بوونەوەی ڕێژەی شێ لە هەوادا چەند کێشەیەک ڕووبەڕوی پێست دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لەو کێشانە وشکبوونەوەی پێستە لەگەڵ قڵیشانی دەست و پێکان، لە هەندێک حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی سپی لەسەر جەستە و بە تایبەتی دەموچاو کە زیاتر لە منداڵاندا دروست دەبێت.

ڕوونیشیکردووەتەوە، کە لە کاتی برینداربوونی پێستی وشکدا دەبێتە هۆی درەنگ ساڕێژ بوونی برینەکە، ئەگەری بەجێهێشتنی شوێن برینەکە زۆرتر دەبێت بە بەراورد بە پێستی تەندروست.

پزیشکەکە ‌ڕێنمای کەسانی پێست وشک دەکات کە لە وەرزی پایزدا بەرهەمە پێستیەکان زیاتر بەکار بێنن و بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئاوی گەرمدا بکەن چونکە زیانی بۆ پێست زۆرە، هەروەها ئەڤەکادۆ و پەتاتە گوێزی هیندی بە ڕێژەیەکی زیاتر بخۆن چونکە سوودەکانی بۆ پێست زۆرە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا