ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق بڕیاری دا رۆژی پێنجشه‌ممه بكرێته پشووی ره‌سمی له سه‌رانسه‌ری
عێراقدا.
ئه‌میندارێتی گشتی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندووە"بڕیار درا
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بكرێته پشووی ره‌سمی له سه‌رجه‌م
فه‌رمانگه‌كاندا جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان".
ئاماژەى
بەوەشکردووە، بڕیاری پشووه‌كه به‌بۆنه‌ی یادی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حسه‌ین-ه‌وه‌یه.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە لەم یادەدا لە شارەکانی ناوەڕاست و
باشوری عێراق مەراسیم و پرسەى گشتى لەلایەن شوێنکەوتووانی ئاینزای شیعەوە
دەگێڕدرێت.