ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت دەچێتە پەرلەمان

کوردستان 05/10/2020

Alternate Text

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی  پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ئامادەبن.

وەک پێشتر لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرابوو، ئەمڕۆ دووشەممە پێنجی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دۆخی دارایی هەرێم  و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم  و بەغداد و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا