یەکگرتوو ئامادەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەبێت؟

کوردستان 05/10/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت،بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند، ئامادەبوونی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت لە پەرلەمان، تەنها بۆ پەخستنی واژووی ئەو پەرلەمانتارانەیە کە داوای پرساندنیان کردبوو.

روونیشیکردەوە، بەگوێرەی یاسا، سەرۆکی حکومەت مافی داواکردنی ئەم دانیشتنەی هەیە، بەڵام دڵنیاین کۆمەڵێک راپۆرت دەخوێننەوە و خۆیان لە بەرپرسیارێتییەکان دەدزنەو و تەواو.

سەبارەت بە بەشداریکردنی فراکسیۆنەکەیان لە دانیشتنەکەدا ئاشکرای کرد، ئەسڵ وایە بەشداربین، هەربۆیە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەین.

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، فەرشی سوور بۆ سەرۆکی حکومەت راخراوە، لە کاتێکدا هیچ پێویست نییە، چونکە خۆ ئەو سەرۆکی وڵاتێکی میوان نییە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا