بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دوو کاتیۆشا لە شاری بەغداد کەوتنە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی بە دواوە بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەم، شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو موشەک لە جۆری کاتیۆشا لە شاری بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە.
روونیشیکردووتەوە، موشەکەکان لە ناوچەی حەی جیهاد کەوتوونەتە خوارەوە یەکێکیان بە ئاراستەی جادرییە و ئەوی دیکەش لە نزیکی هێڵی ئاسمانی عێراقی کەوتووتە خوارەوە.
کەوتنە خوارەوەی موشەکەکان هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
ئەم هێرشە موشەکییانە لە کاتێکدایە لە هەفتەی رابردووەوە ئەمریکا هەڕەشەی جددی لە عێراق کردووە بە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد بەهۆی ئەو هێرشانەوە.