بۆیەکەمین جار و لەدوای ساڵی ١٩٦٣ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دۆڕانێکی گەورەی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی جەولەی چوارەمی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا(پریمەرلیگ)، هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئیستۆن ڤێلا لە یاریگای(ڤێلا پارک) بەیەک گەیشتن.
لەو یارییەدا لیڤەرپوڵ یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە حەوت گۆڵ دۆڕاند و پلەکەشی هاتە ریزی پێنجەمی پریمەرلیگەوە.
لەساڵی ١٩٦٣ و پێش ٥٧ ساڵ ، یانەی لیڤەرپوڵ هەمان دۆڕانی تۆمارکرد، بەڵام بەرامبەر یانەی تۆتنهام، هاوکات، ئیستۆن ڤیلاش لەدوای ساڵی ١٩٩٥وە یەکەمجارە بتوانێت حەوت گۆڵ لە یەک یاریدا تۆماربکات.