سێ ڕاهێنانی گرنگ بۆ نه‌هێشتنی چه‌وری سك و كه‌مه‌ر

تەندروستی 05/10/2020

Alternate Text

ڕاهێنانی پشت و کەمەر تەنها کاریگەریی لەسەر جوانبوونی شێوەی جەستە نییە، بەڵکو سوودی تەندروستیی دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئێسك و بڕبڕەکانی پشت.

ڕزگاربوون لە چەورییەکانی پشت یارمەتیت دەدات شێوەی جەستەت جوان ببێت و لەگەڵیدا ماسولکەکانی ئەو ناوچەیە بەهێز ببن، بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕی برایت ساید ئاماژەی بە چەند ڕاهێنانێك کردووە بۆ نەهێشتنی چەوری لەو ناوچەیەدا، بەم جۆرە:

١. جوڵەی بازنەیی قۆڵ:

قۆڵەکانت بە ئاسۆیی ڕابگرە و کێشێکی یەك یان دوو کیلۆیی بەدەستەوە بگرە و قۆڵەکانت بەشێوەی بازنەیی بخولێنەرەوە، بۆ ماوەی ٤٥ خولەك قۆڵت بەرەو پێشەوە بسوڕێنەرەوە، ئینجا بۆ ماوەی ١٥ خولەك بحەوێرەوە دواتر دووبارە بۆ ماوەی ٤٥ خولەك قۆڵەکانت بەرەو دواوە بخولێنەرەوە.

٢. نوشتانەوەی پشت و جوڵەی قۆڵەکان:

ڕێك بوەستە و پشتت بنوشتێنەرەوە و  بەو جۆرەی لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، دەستت بۆ خوارەوە و سەرەوە بجوڵێنە بەو جۆرەی نیشاندراوە، بەڵام مەهێڵە پشتت بجوڵێت.

ئەمە بۆ ماوەی ٤٥ خولەك ئەنجامبدە و دواتر بۆ ماوەی ١٥ خولەك بحەوێرەوە و دووبارەی بکەرەوە.

٣. ڕاهێنانی فڕین:

لەسەر سكت پاڵبکەوە و سنگ و شانەکانت بەرز بکەرەوە و بەو جۆرەی لە وێنەکەدا دیارە، قۆڵت بەرەو پێشەوە و دواوە ببە.

ئەم ڕاهێنانە بە هەمانشێوە بۆ ماوەی ٤٥ خولەك ئەنجامبدە، دواتر بۆ ماوەی ١٥ خولەك بحەوێرەوە و دووبارەی بکەرەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا